92
زوومی کلتووری
فیلمە بەناوبانگەکەی رایێن کۆلگلەر، لە نواندنی مایکڵ بی جۆردن، فیلمی سێنەرس، دێتە نێو پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان.
لە دوای زیاتر کۆکردنەوەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار داهات، لە بۆکس ئۆفیس لەسەر ئاستی جیهان، فیلمی سێنەرس دێتە نێو پلارفۆرمە دیجیتاڵییەکان دەتوانن لە ماڵەکەی خۆتانەوە بینەری فیلمەکە بن.
بەر لەوەی فیلمەکە بێتە نێو ئیچ بی ئۆ ماکس، بە کوالیتی فۆرکەی ئەڵترا ئێچ دی بە بڕی ١٩ دۆلار و ٩٩ سێنت، دەتوانی لە پرایم ڤیدیۆ و ئەپڵ تیڤی بیکڕێت.
لە دوای تەواو بوونی پیشاندانی لە هۆڵەکانی سینەما، بڕیارە فیلمەکە لە کۆتای مانگی ئاب و سەرەتای ئەیلول لە پلاتفۆمە دیجیتاڵییەکان بەردەست بێت.
فیلمی سێنەرس، لە دەرهێنانی راێین کۆگلەر، بە تیچووی ٩٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمهاتووە، کۆی گشتی داهاتەکەی ٣٥٠ ملیۆن و ٧٧٩ هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.