زووم..
حکومەتی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات پابەندی یاسای بودجەبێت و دەستبەجێ نەوت رادەستبکات، بۆئەوەی چیدیکە عێراق زیانی ئابووری نەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێشتر چەندین جار شاند و ئاگادارینامەیان بۆ هەرێمی کورستان ناردووە بۆ رادەستکردنی نەوت، بەڵام سودی نەبووە، لە کاتێکدا پێویستبوو هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە پابەندبێت.
هەروەها وەزارەتی نەوت رایگەیاندووە، بەردەوامیی خۆدزینەوەی هەرێمی کوردستان لە پابەندییەکانی دوو جار زیانی لە عێراق داوە، جارێک نەوت رادەستناکات و داهاتەکەی ناچێتە گەنجینەی گشتی عێراقەوە، جارێکی دیکە پشکی هەناردەی نەوتی عێراقی لە ئۆپیک کەمکردووە.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی نەوت دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو زانیاریانە دەکەن ئاماژەن بۆ بەردەوامیی بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ، وەزارەتی نەوتیش مافی خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی یاسای بەرامبەر بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر.