109
زووم..
توڵای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات لیژنەیەک لە پەرلەمان پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆ لەسەر دەستووری نوێ.
حاتیمۆغولاری رایگەیاند، کورد رۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە و دەروازەی دەرچوونە لە گێژاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوسەرۆکی دەم پارتی داوای لە تورکیاش کرد رۆڵی پێشەنگ و نێوەنگیر ببینێت بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا و گوتی، پێویستە بەرپرسانی تورکیا سەردانی رۆژاڤا بکەن و پەیوەندی لەگەڵ دروستبکەن.
حاتیمۆغوڵاری پێشوازی لە راگەیاندنی نومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان کرد و داوای کرد لیژنەی چارەسەری بە زووترین کات دابمەزرێنێت و بەشێوەیەکی کارا دەست بە کارەکانی بکات.