زووم..
نوعمان کورتوڵموش بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە، دەم پارتیش پەروین بوڵدانی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە شوێنی سری سورەیا ئۆندەر دیاریکرد.
بە بەدەستهێنانی 329 دەنگ نوعـمان کورتوڵموش، کاندیدی ئاک پارتی بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە، لەبەرامبەردا کاندیدی جەهەپە ئوغور بایراکتوتان 118 دەنگی بەدەستهێنا. سەرباری ئەوەی کە دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا 56 پەرلەمانتاری هەیە، بەڵام چەنگیز چاندار، کاندیدی پارتەکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان تەنها 18 دەنگی بەدەستهێنا.
هاوکات، نوعمان کورتوڵموش لە گوتارێکیدا لەدوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، بە پاڵپشتی هەموو لایەنەکان پرۆسەی چارەسەریی لە تورکیا سەردەخەن.
گوتیشی، هیوادارە ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمان لەبارەی پرۆسەی چارەسەریەوە پێکدەهێندرێت، وەڵامی داخوازییەکانی گەل بداتەوە و تیرۆر لە تورکیا بسڕێتەوە.