زوومی کلتووری
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هونەرمەند و شێوەکاری ناسراوی کورد، قەرەنی جەمیل بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد.
قەرەنی جەمیل یەکێک لە دیارترین هونەرمەندانی کوردە، کە لەناوخۆ و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پێشانگەی تایبەتی کردووەتەوە و کارەکانی هەمیشە جێی ستایشی رەخنەگران بووە.
قەرەنی جەمیل، لە ساڵی ١٩٥٤ لە هەولێر هاتووەتە دنیاوە، یەکەم پێشانگەی تایبەتی خۆی هەر لەوشارە لە ١٩٧٧ کردووەتەوە.
بیۆگرافی کارە هونەرییەکانی قەرەنی جەمیل
1977 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بەدەست هێناوە.
1977 یەکەمین پیشانگەی تایبەتی لەهۆڵی (ئەیوبیە)ی شاری هەولێر.
1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە بەرشلۆنە- ئیسپانیا تەواو کردووە.
1985 دووەمین پیشانگەی تایبەتی لەهۆڵی (پرات دی لوجانێر) بەرشلۆنە- ئیسپانیا.
1988 سێیەمین پیشانگەی تایبەت لەشاری ئەلمونێیەر- ئیسپانیا.
1991 چوارەمین پیشانگەی تایبەت لەهۆڵی (ئەلحەنەش) ڤالێنسیا- ئیسپانیا.
1972- 2005 بەشداری زیاتر لە (30) پیشانگەی هاوبەش و تایبەتدا لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵەندە، پۆڵۆنیا) کردووە.