79
زووم..
لە یەکەم رۆژى کردنەوەى بۆرسەى جیهانى، نرخى زێڕ 73 دۆلار بەرزبووەوە، یەک ئۆنس بە سێ هەزار و 364 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
کۆتایى هەفتەى رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، چین پێشێلى رێککەوتنەکەى سویسراى کردووە، ئەمڕۆ چین وەڵامى دایەوە و رایگەیاند، ئەمریکا پێشێلى رێککەوتنەکانى کردووە، بۆیە بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى چین هەموو هەنگاوێک دەگرنەبەر.
بازرگانەکان چاوەڕێیان دەکرد، دواى رێککەوتنەکەى ئەمریکا و چین لە سویسرا رێککەوتنێکى گشتگیر لەنێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی درێژخایەن بکرێت، بەڵام ئێستا بێهیوابوون لەو رێککەوتنەى لە سویسراش کردوویانە، بۆیە روویان کردووەتەوە پەناگە ئارامەکە کە زێڕە و بۆ پاراستنى سامانەکانیان زێڕى زیاتر دەکڕن.