131
زووم..
وەزارەتى تەندروستى عێراق، نووسراوێکى ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و دامەزراوە تەندروستییەکانى سەربە وەزارەتەکە کردووە و تێیدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک بیەوێت، دەتوانێت تا کۆتایى ئەمساڵ راژەکەى درێژبکاتەوە و درەنگتر خانەنشین بکرێت.
بەگوێرەى نووسراوەکەى وەزارەتى تەندروستیى عێراق، ئاگادارى سەرجەم فەرمانبەرانى تەندروستى دەکاتەوە، لەدایکبووانى بەروارى یەکى تەمموزى ساڵی ١٩٦٥، لە یەکی تەمموزی ئەمساڵ تەمەنى خانەنشینییان تەواو دەبێت، دەتوانن داواکارى پێشکەشبکەن بۆ ئەوەى تەمەنى خانەنشینییان تا بەروارى ٣١ى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ بۆ درێژبکرێتەوە.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، هەر فەرمانبەرێک خوازیارە ئەو چەند مانگەى بۆ درێژبکرێتەوە، تا بەروارى ١٥ى ئەم مانگە دەتوانێت داواکاریى پێشکەشبکات، لەدواى ئەو بەروارەوە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت.