111
زوومی کلتووری
دەنگۆی ئەوە هەبووە مەحسون قرمزگول گۆرانیبێژی دیار و بە رەچەڵەک کورد لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەری کیش’ـ، بەشداردەبێت، بەڵام مەحسون ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
لە ماوەی پێشوودا ‘محەمەد کەبیری’ بەڕێوەبەری رێکخراوی ناوچەی ئازادی کیش، ئەنجامدانی فێستیڤاڵێکی گەورەی هونەری لە کیش بە بەشداری چەندین هونەرمەندی دیاری ناوخۆ و دەرەوەی ئێران راگەیاند، لەوانە هەردوو گۆرانیبێژی بەناوبانگ مەحسون قرمزگول و راغب عەلامە.
بەڵام مەحسون لە لاپەڕەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: زۆرنامەم بۆ هاتووە لەبارەی کۆنسێرت لە ئێران، من لەمبارەیەوە لەگەڵ هیچ کەسێکدا قسەم نەکردووە و ئەگەر رۆژێکیش لەو وڵاتە کۆنسێرت بکەم، خۆم بڵاویدەکەمەوە.