زوومی کلتووری
دوای چەندین ساڵ کێشمەکێش، ئەستێرەی نێو دنیای موزیکی پۆپ، تەیلەر سویفت توانی خاوەندارێتی شەش ئەلبومی یەکەمی بەدەستبهێنێتەوە، کاتێک لە ٢٠١٩دا بۆ یەکەمجار کەتەلۆکی هەموو بەرهەمەکانی فرۆشران.
بەڵام لەچەند رۆژی رابردوودا ئەم گۆرانیبێژە رایگەیاند، توانیوێتی سەرکەوتووبێت لە کڕینەوەی کۆپی ئەلبوومە سەرەتاییەکانی، لە کۆمپانیای ‘شێمراک کاپیتاڵ لۆس ئەنجڵس، کە لەلایەن واڵت دیزنییەوە بوونیاد نراوە.
تائێستا سویفت ئەو بڕە پارەیەی ئاشكرانەکردووە کە گرێبەستەکەی پێئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانەوەی بەرهەمەکانی، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک سوپاسی هەوادارانی کردووە و نوسیوێتی: هەمیشە باشترین شتەکان هی ئەوە بووە، لەئێستادا خاوەنی هەموو ئەو ڤیدیۆکلیپ و تۆماری کۆنسێرتەکان و وێنەکانی سەر کەڤەری ئەلبوومەکانی و ئەو گۆرانیانەشە کە هێشتا بڵاوینەکردووەتەوە.
ئەو شەش ئەلبوومەی کە سویفت خاوەندارییەکەیانی بەدەستهێناوەتەوە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٧ تۆمارکراون، لە ٢٠٢٠ـدا بەرهەمهێنەری کارەکانی بە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشتنی.