106
نێتفلیکس رایگەیاند، وەرزی پێنجەم و کۆتایی STRANGER THINGS بە سێ بەش بڵاودەکاتەوە.
بڵاوکردنەوەی بەشی یەکەمی ئەم کۆمەڵە زانستی خەیاڵییە لە ٢٦ـی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و بەشی دووەمیش لە ٢٥ـی کانوونی یەکەم و بڵاوکردنەوەی بەشی سێیەم لە ٣١ـی هەمان مانگدا دەبێت.
مێت دافۆر و رۆس دافۆر، دروستکەرانی زنجیرەکە، لە چاوپێکەوتنێکیاندا لەگەڵ ‘ئینتەرتینمنێت ویکلی’ بەڵێنی ئەوەیان بە هەوادارانی زنجیرەکەداوە کە سەرجەم ئەڵقەکانی ئەم وەرزە بەدوای یەکتردا بڵاوبکرێنەوە.
هەروەها ئەوەیان گوتووە، بەتەنها وێنەگرتنی ئەم وەرزەی زنجیرەکە ساڵێکی تەواوی پێچووە، لەو ماوەیەشدا٦٥٠ کاتژمێر دیمەنی وێنەگیراویان هەبووە.
ئەم دەرهێنەرە بەردەوامدەبێت و دەڵێ: ئەم وەرزە باشترین کاری ئێمەیە دروستمانکردبێت، وەک هەر هەشت فیلمەکەی بلۆک باستەرە، زۆر شێتانەیە.