لەگەڵ ئەوەی فیلمی سینێرس، توانی لە ساتی پیشاندانییەوە سەرنجی رەخنەگران و بینەران بۆ خۆی رابکێشێت و لەڕووی فرۆشەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ بڵاوکراوەی ‘ئیبانی’ رایان کۆگلێری دەرهێنەری فیلمەکە، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن ئەم دەرهێنەرە لە ئامادەکاریدایە بۆ دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمەکە.
مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، هۆڵیوود ریپۆرتەر بڵاویکردەوە، هەریەکە لە کۆگلێری نووسەر و دەرهێنەر و ‘مایکڵ بی. جۆردان’ـی ئەکتەری سەرەکی فیلمی سینێرس، چەند بەشێکیان لە فیلمەکە، بە وارنەر برازەس داوە بۆ ئەوەی کاری لەسەربکەن.
هەفتەی پێشوش ‘پرۆداکشن ویکلی’ئاشکرایکرد، بەشی دووەمی فیلمەکە لەبەردەستە بۆ دروستکردن و چاوەڕێدەکرێت کۆگلێر وەک دەرهێنەر بگەڕێتەوە سەر سێتی فیلمەکە.
بەڵام ئەم دەرهێنەرە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا دەڵێ، هیچ کاتێک بیری لەوەنەکردووەتەوە، دەیەوێت فیلمی رەسەن دروستبکەن کە تێیدا شوێن پەنجەی ئەوەی پێوەدیاربێت و تایبەت بەخۆی بێت.