76
زووم..
چین تۆمەتێکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە کە تایبەتە بە پێشێلکردنی ئەو رێککەوتنەی مانگی رابردوو لەبارەی باجە گومرگییەکان لەنێویاندا واژۆکرا.
وەزارەتی بازرگانی چین دەڵێ، واشنتن تۆمەتی ناڕاستی خستووەتەپاڵیان و تۆمەتباری کردوون بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە، چین بەتوندی ئەم تۆمەتە رەتدەکاتەوە.
دەشڵێ، واشنتن کۆمەڵێک رێوشوێنی سنووربەندی و جیاکاری بەسەر چیندا سەپاندووە بە ئاماژەدان بە کۆنترۆڵکردنی هەناردەی چیپی ژیریی دەستکرد و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ خوێندکارانی چین لە ئەمریکا.
مانگی رابردوو واشنتن و پەکین رێكکەوتنێکیان واژۆکرد کە تایبەتبوو بە کەمکردنەوەی کاتی و دوولایەنەی باجە گومرگییەکان بۆ ماوەی 90 رۆژ، بەڵام وەزیری بازرگانی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، پەکین خاوەخاو لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدا دەکات.