154
زووم..
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، داعش لە سوریا سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەیە و ئەبو دووجانە جبوری وەک والی حەلەب دیاریکرد.
شەرقلئەوسەت ئاماژەی بەوەکردووە، ئەبوو دووجانە سەرکردەی پێشووی بەرەی نوسرە بووە، تا ساڵی 2009 لە عێراق بووە بۆ شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ئەمریکا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دیاریکردنی ئەبو دووجانە ئامانج لێی خۆرێکخستنەوەی داعشە لە سوریا، بەتایبەت دوای نزیکبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ ئەمریکا.
لەدوای رووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد داعش بۆ یەکەمجار بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی دوو هێرش راگەیاند، ئەویش هێرشکردنە سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سوریا و هەسەدە بوو.