150
زووم…
شاندی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق یەکەم گەڕی گفتوگۆیان لە بارەی داهاتووی ناوچەکانی خۆسەر ئەنجامدا، راگەیەندراوی هاوبەش، کۆبوونەوەکە بە ئەرێنی و بنیاتنەر ناودەبات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەش، لیژنەیان بۆ چاودێریی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع پێکهێناوە.
باس لە چالاککردنەوەی پرسی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود کراوە، بۆئەوەی ئەو بابەتە بە جۆرێک چارەسەر بکرێت، خزمەت بە سەقامگیری و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بکات.
هەروەها هەوڵدەدەن بۆ چارەی کێشەکانی پەیوەست بە پرسی تاقیکردنەوە و ناوەندەکانی خوێندن لەگەڵ ئاسانکاری بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.
لە کۆتاییشدا دەڵێت، شاندی خۆسەر و دیمەشق رێککەوتون لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکە بکەن.