زوومی کلتووری
دووبارە بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک بە بێ مۆڵەتی فەرمی و بەهۆی بوونی چەند دیمەنێک، لەوانە، دەستگرتن و قۆڵخستنە قۆڵ’ـی یەکترەوە، دەسەڵاتی یاسایی ئێران، بڵاوکردنەوەی زنجیرەی سووشونی راگرت، هەر بەوەشەوە نەوەستا، پلاتفۆرمی نماڤا، کە بڵاوکەرەوە و بەرهەمهێنەری زنجیرەکەیە، داخرا و لە ئێستادا ئەو ماڵپەرە بەردەست نییە.
زنجیرەی سووشون، لە دەرهێنانی خانمە دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی ‘نێرگس ئابیار’ـەK لە رۆمانێكەوە بە هەمان ناوەوە وەرگیراوە، کە لەلایەن “سیمین دانشور”ـەوە نووسراو.
چیرۆکی زنجیرەکە باس لە خەڵکی ناوچەی شیراز دەکات، کە رووبەڕووی داگیرکەرانی وڵاتەکەیان دەوەستنەوە.
بە گوێرەی لێدوانی ‘محەمەد حەسەن شانەسازادە’، ئەندامی بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی نماڤا، تێچووی هەر ئەڵقەیەکی ئەم زنجیرەیە لە ساڵی رابردوودا، هەشت ملیار تمەن بووە، ئەمە لەکاتێکدا تێچووی هەرئەڵقەی زنجیرەیەک بە شێوەیەکی گشتی لە ئێراندا سێ ملیار تمەنە.
بەمەش زنجیرەکە بووەتە یەکێک لە گرانترین ئەو زنجیرانەی لە ئێراندا بەرهەمهێنراوە.