429
زووم..
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوونی لە دەڤەری راپەرین راگەیاند.
تووشبووەکە تەمەنی 29 ساڵە، دانیشتووی ناحیەی بۆسکێنە لە قەزای رانیە، پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، لە ئێستادا لەژێر چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت، تا ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتیان دەکات، پابەند بن بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان، لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتەکە لە دوو مانگی رابردوو لە هەرێمی کوردستان چوار حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکە چارەسەریان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە نێو ماڵوحاڵی خۆیان.