47
- گاردیان
- رەخنە لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دەگیرێت کە سەربازانی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی دروستیکردووە
- بەهۆی ئەوەی لە کاتی یاریکردنیان کەوتوونەتە ناو دەریاچەیەکی بەستوو لە شارۆچکەی سۆلیهەڵ لە بەریتانیا، دۆخی تەندروستی چوار منداڵ ناجێگیرە
- وەزیری دەرەوەی تایوان دەڵێت چین خەریکی ئامادەکردنی بیانووی نوێیە بۆ ئەوەی لەداهاتوودا هێرشبکاتە سەر تایوان
تایمز
- دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا 750 سەربازی وڵاتەکەی راسپارد شوێنی شۆفێرانی ئامبوڵانس بگرنەوە، هۆشداریی دەدرێت کە ئەم هەنگاوە دۆخەکە ئاسایی ناکاتەوە
- لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، حکومەتی بەریتانیا بەنیازە کۆچبەران لە خێمە گەشتیارییەکاندا نیشتەجێبکات
- بەهۆی بەکارهێنانی وەرزی زستان وەک ئامرازێکی جەنگی لەلایەن روسیاوە، “سەرما” بووەتە دوژمنێکی دیکەی ئۆکراین
- فاینەنشیەڵ تایمز
- بەتۆمەتی پەیوەندییان بە کەیسێکی گەندەڵی قەتەرەوە، دوو پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا دەستبەسەردەکرێن
- وەزیرانی حکومەتی بەریتانیا بەنیازی ئەوەن لە رێگەی بەکارهێنانی سەربازانی وڵاتەکە لە شوێنی کارمەندانی تەندروستی کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بهێنن
- ئەوروپا خۆی بۆ شەپۆلێکی نوێی کۆچبەرانی ئۆکراین ئامادە دەکات
- دەیلی تەلەگراف
- مانگرتنی کارمەندانی شەمەندەفەر لە بەریتانیا خێزانەکان ناچاردەکات لە ماڵەوە و بە ئۆنلاین بەشداریی سەری ساڵ بکەن
- بەرپرسانی سەربازیی ئۆکراین دەڵێن لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازغی رووسیا، 200 سەربازی ئەو وڵاتە برینداربوون
- بەهۆی زۆریغ خواست لەسەر کارەبا، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و دابەزینی پلەکانی گەرما لە بەریتانیا نرخی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە