ئەمرۆ یەکشەممە، 11ی کانونی یەکەمی 2022، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، کوژرانی دوو سەرکردەی داعشی لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی فەرماندەییەکە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر 2:57 خولەک بووە بە کاتی ناوخۆیی سوریا، لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، وە هێرشەکە لە رێگەی هێلیکۆپتەرێکەوە بووە و سەرکەوتووانە بووە.
US Raid Kills ISIS Officials in Syriahttps://t.co/gmq7qGsEKK pic.twitter.com/6lZUWkROa5
— U.S. Central Command (@CENTCOM) December 11, 2022
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، لە هێرشەکەدا دوو سەرکردەی داعش کوژراون، یەکێک لە سەرکردەکان بە ناوی ئەنەس بەرپرسی پارێزگای سوریا بووە لە ناو داعش، کە تێوەگلاو بووە لە کاری پیلانگێڕی و ئۆپەراسیۆنی کوشندە لە رۆژهەڵاتی سوریا.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا گوتیشی، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پلانێکی ورد بەرێوەچووە بۆ زامن کردنی سەرکەوتنی، بە پێی هەڵسەنگاندنەکانمان هێرشەکە برینداربوونی و کوژرانی هیچ کەسێکی مەدەنی لێنەکەوتۆتەوە.
وەک هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە رووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی داعش بۆ سەر جیهان، بە هاوکاری هێزە ناوخۆییەکان.
پابەندین بە رووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی داعش بۆ سەر جیهان، بە هاوکاری هێزە ناوخۆییەکان
ئەمریکا دەڵێت، داعش بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی ئەجێندای شەڕانگێزانە، هێرش دەکات وهەڕەشە لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات.
جۆ بوچینۆ، گوتەبێژی فەرماندەییەکە، رایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە پابەندی چەسپاوی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دوپاتدەکاتەوە بۆ شکستپێهێنانی گروپی داعش.
وەک جۆ دەڵێت، کوژرانی ئەم دوو سەرکردەیە توانای رێکخراوەکە بۆ ئەنجامدانی پیلانگێڕی و هێرشی دیکە لاواز دەکات.
جۆ بوچینۆ، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
کوژرانی ئەم دوو سەرکردەیە توانای رێکخراوەکە لاواز دەکات
ئەم هێرشەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، دەوریەکانی ئەمریکا بۆ هاوکاری هەسەدە لە هێڵەکانی بەرکەوتن کەمبوونەوە.
کەمکردنەوەی دەوریەکانی ئەمریکا هاوکات بوو لەگەڵ، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ژێر ناوی “چنگ – شمشێر” بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە 19ی تشرینی دووەم.
رۆژی 30ی تشرینی یەکەمی 2022، هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەموو هەماهەنگیى و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربوونەوى تیرۆر هەڵپەسارد.
رۆژی 7ی کانونی یەکەمی 2022، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى “شەرقولئەوسەت” کە لە لەندەن دەردەچێت رایگەیاند، لەکاتی هێرشەکان دەورییەکان کەمکرانەوە بە جۆرێک کە بە پێی توانا بێت، بەڵام ئێستا کاری هاوبەش دەستیپێکردوەتەوە و بابەتەکە پەیوەست بوو بە دۆخی ئەمنییەوە.
https://zoomnews.info/%d9%85%db%95%d8%b2%da%b5%d9%88%d9%85-%d8%b9%db%95%d8%a8%d8%af%d9%89-%d9%87%db%8c%d9%88%d8%a7%d8%ae%d9%88%d8%a7%d8%b2%db%8c%d9%86-%d8%a8%d8%a7%db%8c%d8%af%d9%86-%d8%ae%d8%a7%d9%88%db%95%d9%86-%d8%a8/