كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال، بۆ یەکەمجار دوای کرانە دەرەوەیان لە مۆندیالی 2022ی قەتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە.
شەوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و مەغریب لە قۆناغی 8ی یاریەكانی مۆندیال رووبەرووی یەکتر بوونەوە، مەغریبییەکان توانیان کۆتایی بە خەونی رۆناڵدۆ و پورتوگالیەکان بهێنن و یارییەکە بەتاکە گۆڵێکی بێ وەڵام ببەنەوە.
كەمێك پێش ئێستا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:
بردنەوەی پورتوگال لە مۆندیال گەورەترین و بەرزترین خەون و ئامانجی من بوو لە تەواوی کاروانی وەرزشیمدا، خۆشبەختانە زۆر نازناوم بردوەتەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، کە پورتوگالیشی تێدایە، بەڵام بوونی وڵاتەکەمان بە پێشەنگی وڵاتانی جیهان لە رێگەی مۆندیالەوە خەونی گەورەم بوو.
بۆ ئەو خەونەشم بە سەختی جەنگام، لە 5 پاڵەوانیەتی مۆندیالدا گۆڵم تۆمارکردووە لەماوەی 16 ساڵدا، ئەمەش لەپاڵ چەندان یاریزانی مەزن و پاڵپشتی گەلی پورتوگالیش، هەموو هەوڵێکمدا، هەرگیز لەو جەنگەدا ڕامنەکرد و خۆم نەدزییەوە و دەستبەرداری ئەو خەونەم نەبووم.
خەونەکەم کۆتایی هات، بەڵام نامەوێ کاردانەوەی تووندم بۆ ئەو شکستە هەبێت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی پورتوگال و ماڵئاوایی لە مۆندیال
بەداخەوە دوێنێ ئەو خەونە کۆتایی هات، بەڵام نامەوێ کاردانەوەی تووندم بۆ ئەو شکستە هەبێت، تەنها دەمەوێت پێتان بڵێم کە زۆر شت وترا و زۆر شت نووسرا بەبێ بەڵگە، بەڵام بۆ ساتێکیش پەیوەستبوونم بە هەڵبژاردەکەمەوە نەگۆڕا، من هەمیشە ئەو کەسەم کە بۆ ئامانجی هەمووان تێدەکۆشم و هەرگیز پشت ناکەمە هاوڕێ یاریزانەکانم و وڵاتەکەشم.
لە ئێستادا لەوە زیاتر شتێکی تر شایانی باسکردن نییە، سوپاس پورتوگال، سوپاس قەتەڕ، خەونەکە جوانبوو بەڵام… هیوادارم ئێستا کەشوهەواکە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی هەمووان بە ئامەنجەکانی خۆیان بگەن.