71
مرۆڤ نییە لەم سەرزەوییە خۆی لە پەتای سەرمای پاییز و زستان بپارێزێت، هۆكارەكەشی بۆ سیستمێك دەگەڕێتەوە، كە تازە بە تازە توێژەران دۆزیویانەتەوە.
پەتای سەرمای پاییز و زستان خۆی لە هەڵامەت و ئازاری قوڕگ دەبینێتەوە، بەتایبەت پژمین و لەرز و تا، هەربۆیە زانایان بەدواداچونیان كردوە و هۆكارەكەشیان لە توێژینەوەیەكدا خستوەتەڕو.
پەتای سەرمای پاییز و زستان خۆی لە هەڵامەت و ئازاری قوڕگ دەبینێتەوە، بەتایبەت پژمین و لەرز و تا، هەربۆیە زانایان بەدواداچونیان كردوە و هۆكارەكەشیان لە توێژینەوەیەكدا خستوەتەڕو.
بەگوێرەی رۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، توێژەران پێیانوایە سیستمی بەرگریی لوت، كە دژایەتی ڤایرۆسەكان دەكات، بەهۆی نزمبونەوەی پلەی گەرما و هاتنی سەرماوە، سڕ دەبێت.
بنیامین بلیێر ئامادەكاری توێژینەوەكە دەڵێت: هەرگیز هۆكارێكی بڕواپێهێنەر نەبوە بۆ زانینی زیادبونی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی لە مانگە ساردەكاندا. بەڵام توێژینەوە نوێیەكە دەریخستوە، ئەو خانانەی لە بەردەم كونی لوتدا هەن، چەندین ملیار دەردانی كوشندەیان هەیە كاتێك هەست بە هەڵمژینی بەكتریا و ڤایرۆس دەكەن. هەروەك تەنها روبەڕوی بەكتریا و ڤایرۆسە مەترسیدارەكان نابنەوە، بەڵكو خانەكانی چواردەوریشیان لە مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئاگاداردەكاتەوە، بۆئەوەی خۆیان بپارێزن.
وەک بەشێک لە توێژینەوەكە، توێژەران چەند نمونەیەكیان لە سیستمی بەرگریی لوت دژبە هەوكردنی جۆراوجۆری ڤایرۆسی شیكردۆتەوە، لەنێویاندا دژە كۆڤید-19 و دوو لەو ڤایرۆسانەی لە رێی لوتەوە دەچنە جەستەی مرۆڤەوە و توشی لەرز و تای دەكەن لە پلەی گەرمای جیاوازدا.
توێژەران گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی، كە تەنانەت لەو كەسانەی تەندروستییان باشە، كاتێك پلەی گەرما لەنێو لوتدا دادەبەزێت بەراورد بە كەشوهەوای گەرم، وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگریی ناو لوت بۆ نیوە دادەبەزێت.