71
زووم..
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، حەماس بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەست رازی بووە.
بەگوێرەی رۆیتەرز، پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە غەزە، ئازادکردنی 10 بارمتەی ژێردەستی حەماس و راگرتنی شەڕ بۆ ماوەی حەفتا رۆژ لەخۆدەگرێت.
ئازادکردنی بارمتەکان بە دوو جار دەبێت، لەماوەی ئاگربەستیشدا دانوستانی حەماس و ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی یەکجاریی ئەنجامدەدرێت.
پێشتر چەند سەرچاوەیەک بە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبیان گوتبوو، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی غەزە رابگەیەنێت.