45
زووم..
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و پرۆسەکەش 30 رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لە سبەینێوە 25ـی ئایار دەستبەوەرگرتنی لیستی کاندیدە کراوەکان و کاندیدە تاکە کەسییەکان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پرۆسەکەش تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی 24ـی حوزەیرانی داهاتوو کە 30 رۆژ دەکات بەردەوام دەبێت.
پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوای کۆتایهاتنی پرۆسەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی 22ـی ئەم مانگە کۆتایهات.