137
زوومی کلتووری
بڕیارە سبەی تا ٣١ـی ئەم مانگە، لە شاری قامیشلۆی رۆژاڤای کوردستان خولی یەکەمی فێستیڤاڵی سینەمایی ‘نۆ ژیان’ بەڕێوەبچێت.
ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن کۆمەڵەی کیزی بۆ ژنانی سینەماکار، بە هاوکاری سینەمای ژنان لە ڕۆژاڤا (سینەژین) و بزووتنەوەی ڕۆشنبیری ژنانی مانگی زێرین، رێکخراوە.
٣٧ فیلمی داستانی و دۆکیۆمێنتاری لە هەریەک لە هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا و ئەرمینیا و ئەوروپاوە بەشدارییان کردووە، کە سەرجەم فیلمەکان لەلایەن ژنانی فیلمسازی کورد و بیانییەوە دروستکراون، هاوکات لە پاڵ پیشاندانی فیلمەکاندا چەندین جالاکی جۆراوجۆری دیکەی وەک ۆرکشۆپ و دانیشتنی رەخنەیی بەڕێوەدەچێت.