107
زوومی کلتووری
دوای چەندین ساڵ چاوەڕانی و مارکێتنی گەورە بە بەشداری ‘تۆم کروز’ و پیشاندانی لە فێستیڤاڵی کان و دواتر لە ژاپۆن، پیشاندانی فیلمی مشن ئیمپۆسەبڵ زە فاینەڵ رێکنینگ لە ئەمریکا دەستیپێکرد.
ئەم فیلمە کە لە بڵاوکراوەکانی کۆمپانیای پارەمەونت پیکچەرزە، لە شەوی یەکەمی پیشاندانیدا توانی فرۆشی زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلاری لە ناێوخۆی ئەمریکادا کۆبکاتەوە.
ئەمەش زیاترە لە فرۆشی بەشی حەوتەمی فیلمەکە کە لە شەوی یەکەمی پیشاندانیدا تەنها بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بوو.
پێشبینی ئەوەدەکرێت، ئەم فیلمە تەواوکارییە لە چوار رۆژی یەکەمی پیشاندانیدا فرۆشی بگاتە ٧٥ بۆ ٨٥ ملیۆن دۆلار.
فیلمی مشن ئیمپۆسەبڵ زە فاینەڵ رێکنینگ لە رۆتین تۆمیتۆز ئیمتیازی ٨٠ لە سەدی رەخنەگران و ٩٣ لە بینەرانی بەدەست هێناوە.