164
زووم..
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و چاوەڕوانن بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە پێنج ملیۆن تۆن.
حەیدەر نووری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بارزرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەو بڕە گەنمەی تا ئێستا لە جووتیاران وەرگیراوە گەیشتوەتە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن، پرۆسەکەش بەردەوامە.
هەروەها پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ لەنێوان چوار بۆ پێنج ملیۆن تۆن بێت، جگە لەوەی بڕی دوو ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنمی ساڵی رابردووش لە سایلۆکان ماوەتەوە.
بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق بۆ هەر تۆنێک گەنم کە بەسیستمی نوێی ئاودێریی بەرهەمهێنراوە 850 هەزار دیناری دیاریکردووە، بەڵام بۆ بەرهەمی ئەو گەنمەی پشتی بە باران بەستووە، 800 هەزار دیناری داناوە.