زوومی کلتووری
کۆمپانیای نیۆن پێنچ ساڵی رێکە لەسەر یەک مافی بڵاوکردنەوەی هەر فیلمێکی کڕیبێت ئەو فیلمە بووەتە براوەی خەڵاتی ‘خورمای ئاڵتوونی’ کە سەرەکیترین خەڵات و گرنگترین خاڵاتی فێستیڤاڵەکەیە.
ئەو پێنچ فیلمە هەریەک لە فیلمەکانی ‘Parasite’ و ‘Titane’ و ‘Triangle of Sadness’ و ‘Anatomy of a Fall’ و ‘Anora’ یە و بۆ ئەمساڵیش ئەم کۆمپانیایە لە بازاڕی فیلمی کاندا دوو فیلمی کڕیوە، یەکەمیان فیلمی SENTIMENTAL VALUE کە پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێکراوە و دووەمیشیان فیلمەکەی جەعفەری پەناهی ‘یک تصادف سادە’ـیە.
پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا بۆ ئەمساڵ و بۆ جاری شەشەم ئەم کۆمپانیایە ئەتوانێت خەڵاتی خورمای ئاڵتوونی بباتەوە؟
بڵاوکراوەی ڤەرایتی، بۆ فیلمە براوەکانی ئەمساڵی کان لەسەر بنەمای تێڕوانینی ئەندامانی لیژنەی داوەری و نمرەی رەخنەگران و شێوازی بەگەرمی پێشوازیکردن لە فیلمەکان لە دوای پیشاندانیان و ئەو رەخنە و لێکدانەوانەی نووسراون، بەم جۆرە پێشبینی کردووە:
خەڵاتی خورمای ئاڵتوونی/ فیلمی SENTIMENTAL VALUE لە دەرهێنانی ‘یواکیم تێریە’.
لە دوای ئەویش هەریەکە لەم فیلمانە ئەگەری بردنی خەڵاتەکەیان هەیە’
فیلمی/ Sound of Falling لە دەرهێنانی ‘ماشا شیلینسکی’
فیلمی/ New Wave لە دەرهێنانی ‘ریچارد لینکلیتر’
فیلمی/ یک تصادف سادە لە دەرهێنانی ‘جەعفەر پەناهی’
فیلمی/ Die, My Love لە دەرهێنانی لین رەمزی.
خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ ‘ریچارد لینکلیتر’ و جەعفەر پەناهیش لە کێبڕكێدایە لەگەڵی.
خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەران بۆ فیلمی ‘ Eddington لە دەرهێنانی ئاری ئاستر
باشترین ئەکتەری ژنیش بۆ ‘بۆ جێنیفەر لەورانس لە فیلمی Die, My Love
رەنگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێناتە رینسوە لە فیلمی SENTIMENTAL VALUE خەڵاتەکە ببات.
باشترین خەڵاتی ئەکتەری پیاو/ پۆل مسکاڵ لە فیلمی HISTORY OF SOUND
خەڵاتی باشترین فیلمنامە/ جەعفەر پەناهی