زووم…
سەرۆکوزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکى هەرێمیی بۆ پاراستنی رووباری دیجلە و فورات، بە دروشمی “ئاومان داهاتوومانە” راگەیاند.
لە پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاوی بەغداد، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەژێر ناوى ئاو و تەکنەلۆژیا، هاوبەشییەک لەپێناو گەشەپێدان کارەکانى دەستپێکرد، شاندێکی حکومی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن.
لە گوتارێکیدا لەو کۆنفرانسە، سودانى گوتى، پرسی ئاو نە پرسێکی خزمەتگوزارییە بەدەست دواخستنیەوە بناڵێنین، نە پرسێکیشە لە گۆڕەپان بڕیاری لەسەربدرێت، بەڵکو پرسێکی نیشتمانییە و بە مەترسیی و ئاڵنگارییەکان پەیوەستە کە هەموو لایەنەکانی ژیانی تاک بە تاکى عێراقی دەگرێتەوە.
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەى، سەرۆکوزیران عێراق دەڵێت، دەبێتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە رۆڵ و ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان.
دەستپێشخەرییەکە بە پلەی یەکەم پشتى بەستووە بەداهێنانی هونەری و بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆژیا بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمئاویی عێراق.

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاوی بەغداد