زووم..
دانا عەبدولکەریم یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی گۆڕانی گردەکە رایگەیاند، گۆڕانی کوردسات دەستووری بزووتنەوەکەی گۆڕیوە و ناوەرۆکی گۆڕانی کوردسات لەگەڵ ناوەڕۆکی بزووتنەوەکە یەکناگرێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دانا عەبدولکەریم گوتی، دوو ئاڕاستە لە نێو گۆڕان هەن، یەکێکیان پارێزگاری لە دەستووری نەوشیروان مستەفا دەکات، ئاڕاستەکەی دیکە دەستوورەکەی گۆڕیوە و هاوشێوەی حزبەکانی دیکە سەرۆک و مەکتەبی سیاسی بۆ داناوە.
دانا عەبدولکەریم گوتیشی، گۆڕانی کوردسات لەگەڵ ناوەڕۆکی گۆڕان یەکناگرێتەوە و پارێزگاری لە بەرنامەی گۆڕان ناکات.
گۆڕانی کوردسات بە فەرمی دانای ئەحمەد مەجیدی دیاریکردووە بۆ بوون بە رێکخەری بزووتنەوەکە و بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، دەیانەوێت لە کۆنفرانسی ئەمڕۆ گۆرانکاری لە پێکهاتەی بزووتنەوەکە بکەن و ناوی سەرۆک لەجێی رێکخەر دابنێن.
لەم بارەیەوە گۆڕانی گردەکە دەڵێت، پێویستە رێکخەر لەلایەن جڤاتەوە هەڵبژێردرێت، بۆئەوەی بتوانن لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن.
عەبدوڵا قادر، گوتەبێژی گۆڕانی گردەکە لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “گۆڕانی کوردسات سەرکەوتوو نابێت چونکە هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەنگ بە دەستوورەکەی کاک نەوشیروان دەدەن.”