117
زووم..
گرتووخانەکانی ورمێ کێشەی قەرەباڵغی و زۆریی ژمارەی زیندانیانیان هەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی گرتووخانەکانی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەلاتی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند، شوێنی ئێستای گرتووخانەکانی پارێزگاکە بەشی ژمارەی زیندانیان ناکات و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی نییە.
موراد فەتحی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر گوتی ساڵانە نزیکەی 17 هەزار کەس دەچنە گرتووخانەکانی پارێزگاکە، ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە توانای زیندانەکان.
فەتحی جەختی لە پێویستیی فراوانکردنی گرتووخانەکان کردەوە و گوتی، 13 هەزار مەتری چوارگۆشەی دیکە لە قۆناغی دروستکردندایە.
پارێزگای ورمێ بە 14 زیندان، لە پلەی دووەمی زۆرترین ژمارەی زیندانە لە ئاستی ئێران.