102
زووم..
وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێشوازی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لابردنی سزاکان هەلێکی ئەرێنیە بە ئاڕاستەیەکی دروست بۆ کەمکردنی قەیرانە مرۆیی و ئابووریەکان، بۆیە سوریا دەست بۆ هەرلایەنێک درێژ دەکات کە ویستی هاوکاری هەیە لەسەر بنەمای رێزگرتن و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی.
هەروەها سوریا پێیوایە گفتگۆ و دیبلۆماسیەت رێگای نمونەییە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی هاوسەنگ، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و باشترکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، پێزانینیان هەیە بۆ سەرجەم ئەو وڵات و دامەزراوانەی هاوشانی سوریا وەستاون، دڵنیایی دەدەن قۆناغی داهاتووی سوریا بنیاتنانەوەی سوریا و گەڕاندنەوەی دەبێت بۆ پێگەی خۆی لە ناوچەکە و جیهان.