96
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێسبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، پێشبینیدەکات گەرما کەمێک دابەزێت، لە ناوچە شاخاوییەکان باران و هەورە تریشقەبێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمیش پێشبینی کەمێک باران و هەورەتریشقە دەکرێت.
هەروەها پێشبینیشی کردووە، رەشەبا بەردەوامبێت، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ.
سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر داببەزن.