زووم..
لە باکووری کوردستان چالاکی بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش بەردەوامە و رێكخراوی پارێزه‌رانی ئازادی و كۆمه‌ڵه‌ی بۆتان بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی زیندانیان و سزادراوان، له شه‌قامی هونه‌ری شرنه‌خ كۆبوونه‌وه.
نەوڕۆز ئویساڵ ئاسڵان، په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌م، له چالاكییه‌كدا بۆ ئازادكردنی زیندانییه نه‌خۆشه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته گۆڕانكاری له سیاسەتیى مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانه‌كان بكرێت و ده‌رگای زیندانه‌كان بكرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خەڵکى زۆر به‌شدارییان تێدا كرد، دروشمی ئازادی بۆ زیندانییه نه‌خۆشه‌كان، به‌رگریكردن له ژیان و بنیاتنانی ئاشتیی بەرزکرانەوە.
پارێزەرانی بەشداربوو لەم گردبوونەوەیە جه‌ختیان كرده‌وه پێویسته زیندانییه نه‌خۆشه قورسه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن و بڕیاره‌كانی دواخستنی سزادان له‌لایه‌ن لیژنه سه‌ربه‌خۆكانی ته‌ندروستییه‌وه بدرێن.