زووم..
وەزارەتی ته‌كنه‌لۆجیای ڤێتنام داوای له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردووە ئەپى ته‌له‌گرام رابگرن، به‌هۆی نه‌بوونی هاوكاری له‌گه‌ڵ تاوانبارانی به‌كارهێنه‌رانی.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هات پۆلیسی وڵاتەکە رایگه‌یاند، هەزاران كه‌ناڵ و گرووپی ته‌له‌گرام له‌م وڵاته‌دا یاسایان پێشێل كردووە، ته‌له‌گرامیان بۆ كاره نایاساییه‌كانی وه‌ک فێڵكردن، قاچاخچێتی ماده‌ی هۆشبه‌ر و دۆسیه‌ی گوماناوی په‌یوه‌ست به تیرۆر به‌كارهێناوه.
سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی فه‌رمانی را‌گرتن، ته‌له‌گرام یه‌كێكه له ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی واتس‌ئاپ و ویچات و ئەپی گه‌وره‌ی دیكه‌ی جیهان، هێشتا له ڤێتنام به‌رده‌ستە و دیارنییە کەی بە تەواوی دادەخرێت.
حكومه‌تی ڤێتنام فشارى خستووەتە سەر میدیاکان و ته‌له‌گرام تۆمه‌تبار دەکات به جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی داوا له سۆشیاڵ میدیا ده‌كه‌ن چاودێری پێشێلكارییه‌كانی یاسا بكه‌ن و زانیارییه نایاساییه‌كان بسڕنه‌وه و رابگرن.