زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باجی 25%ـی بەسەر ئه‌پڵ و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی مۆبایلی زیره‌ک كرد، ئه‌گه‌ر ئامێره‌كانیان له ناوخۆی ئەمریکا دروست نه‌كەن.
ترەمپ سه‌ره‌تا گوتی، باجه‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌پڵ ده‌بێت، به‌ڵام دواتر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی فراوانتر كرد بۆ هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌رانی مۆبایلی زیره‌ک.
هەروەها به رۆژنامه‌نووسانی گوت، ئه‌مه سامسۆنگ و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گەرنا دادپه‌روه‌رانە نابێت.
ئه‌پڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکیە، بەڵام بەشێکی زۆری ئایفۆن و بەرهەمەکانی دیکەی له چین بەرهەمدەهێنێت، كه له جه‌نگێكی بازرگانیدایە له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئه‌پڵ پلانی راگه‌یاندووه كه به‌شێک له به‌رهه‌مهێنانی بگوازێته‌وه بۆ وڵاتانی دیكه وه‌ک هیندستان، به‌ڵام ترەمپ دەڵێت ئه‌وە قبوڵکراو نییە.