زووم..
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەردانێکیدا کە زیاتر لە 20 رۆژ لە ئەمریکا بوو، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدات گەڕایەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، بە میدیای فەرمیی حزبەکەی راگەیاند، بانگهێشتی فەرمی کراوە بۆ ئەمریکا و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کۆبوونەوەی دەبێت، بەڵام دوای زیاتر لە 23 رۆژ گەڕایەوە و تا ئێستا باس لە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکراوە.
یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی ئاماژەن بەوەی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا نەکردووە، ئەوەیە کە جگە لەوەی میدیا فەرمیی و نافەرمییەکانی یەکێتی ئاماژەیان بە هیچ چالاکییەکی سیاسی نەکردووە لە ئەمریکا، کە بافڵ تاڵەبانی ئەنجامی دابێت، هاوکات بافڵ تاڵەبانی خۆیشی لە پەڕە تایبەتییەکانی لە پلاتفۆرمەکانی لە سۆشیال میدیا هیچ کۆبوونەوە یان چالاکییەکی سیاسی خۆی لە ئەمریکا باس نەکردووە.