زووم..
وەزارەتى ناوخۆى بەریتانیا رایگەیاند، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 13 هەزار و 573 کۆچبەرى نایاسایى بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا. دەشڵێ، لە مانگی حەوتی ساڵی رابردووەوە نزیکەی سی هەزار کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە.
وەزارەتى ناوخۆى بەریتانیا، ئامارەکانى گەیشتنى کۆچبەرى نایاسایى بۆ وڵاتەکە بڵاوکردەوە و دەڵێ، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 13 هەزار و 573 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، هەروەها لە تەمموزی رابردووشەوە تائێستا، نزیکەی سێ هەزار کۆچبەری نایاساییان دیپۆرت کردووەتەوە، کە نەیانتوانیوە مافی مانەوە لەو وڵاتە وەربگرن.
هاوکات رۆژى 21ـى ئەم مانگە، نزیکەی 800 کەس بە نایاسایی و لەڕێی وشکانی و بەلەمە بچووکەکانەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، دوو کەسیش بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە خنکاوبوون.
پێشتر، حکومەتى بەریتانیا و فەرەنسا، رێککەوتن کە رێگە لە کۆچى نایاسایى نێوان وڵاتەکانیان بگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆچى نایاسایى لە فەرەنساوە لە رێگەى کەناڵى ئینگلیزەوە بەردەوامە.