49
زووم..
داهاتى نانەوتی ئەم هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو لەسەدا 50 زیادیکردووە.
بەگوێرەى ماڵپەڕى شەفافیەت بۆ چاودێر و رێکخستنى داهاتەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین، لەم هەفتەیەدا داهاتى نانەوتی 24 ملیار و 345 ملیۆن دینار بووە کە 20 ملیار و 899 ملیۆن دینارى واتە لەسەدا 86ـى بەشێوەى نەختینەیە، لەسەدا 14ـشى کە دەکاتە سێ ملیار و 445 ملیۆن دینار بەشێوەى چەک بووە.
بەراورد بە هەفتەى رابردوو واتە لە 10 تا 16ـى ئەم مانگە کە داهات 16 ملیار دینار بووە، لەسەدا 50 زیادیکردووە.