راهێنەرى عێراق و ستافەکەى گەیشتنە بەسرە و لەگەڵ هەڵبژاردەکە کەمپێکى راهێنان لە شارى وەرزشى بەسرە ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ هەینى 23ى ئایارى 2025 ئەبراهام ئارنۆڵدى راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق و ستافەکەى گەیشتنە بەسرە بۆ بینینى ئامادەکاریەکان پێش دەستپێکردنى کەمپى راهێنانى هەڵبژاردەکە لەو شارە لە 25ى ئەم مانگەدا.
گەشتنى دەستەى راهێنەرایەتى شێرەکانى رافیدەین بە بەسرە دواى رۆژێک دێت لە راگەیاندنى لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى هەڵبژاردەى عێراق بۆ دوو یارى داهاتوو لە پاڵاوتنى مۆندیال.
عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ دوایین دوو یارى لە قۆناغى سێیەمى پاڵاوتنى جامى جیهانى 2026، کە پێنج و 10ى مانگى داهاتوو بەدواییەکدا بەرامبەر هەڵبژاردەکانى کۆریاى باشور و ئوردن یارى دەکات.
لە ئێستادا عێراق لە پلەى سێیەمى ریزبەندى کۆمەڵەى دووەمى پاڵاوتنى مۆندیالدایە و بەجیاوازى خاڵێک لە دواى ئوردنى پلەى دووەم و بەجیاوازى چوار خاڵ لە دواى کۆریاى پێشەنگەوەیە.
لیستى هەڵبژاردەى عێراق:
گۆڵچى: جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، فەهد تالب
بەرگرى: رێبین سۆلاقا، ئاکام هاشم، سەعد ناتق، عەلى فائز، فرانس بترس، مەناف یونس، زەید تەحسین، حسێن عەلى، مستەفا سەعدون، میرخاس دۆسکى، ئەحمەد یەحیا
ناوەڕاست: سەجاد جاسم، ئیمار شیر، ئوسامە رەشید، ئەمیر عەمارى، حەسەن عەبدولکەریم، ئیبرایم بایش، مارکۆ فەرەج، عەلى جاسم، یوسف ئەمین، بیتەر گۆرگیس، مونتەزر ماجد، محەمەد قاسم
هێرشبەر: ئەیمەن حسێن، محەمەد جەواد، موهەنەد عەلى، عەلى حەمادى