51
زووم..
کەشناسیی پێشبینیدەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزببنەوە، لە سێ پارێزگای عێراقیش پلەکانی گەرما دەگەنە نزیکەی 50 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە لە گەرمیان دەگاتە 44 پلەى سیلیزى.
هاوکات بەگوێرەی کەشناسیی عێراقیش، ئەمڕۆ پارێزگاکانی بەسرە، ناسریە و میسان کەشێکی گەرمیان دەبێت و پلەکانی گەرما تا 49 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، لە نەجەف، دیوانیە و بابلیش 48 پلە دەبێت.
هەروەها لە رۆژی شەممەوە لە ناوچەکانی باشور کەمێک خۆڵبارین دەبێت و کەمێک پلەکانی گەرماش روو لە دابەزین دەکەن، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست بەرزتردەبنەوە.