زووم..
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، ئەگەر تورکیا و کورد نەتوانن پەیوەندییەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی دروستبکەن، داهاتوویەکی تاریک چاوەڕێیان دەکات.
هاوسەرۆکی دەم پارتی بڕیاری پەکەکەی بۆ وازهێنان لە خەباتی چەکداری بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەسەرانسەری تورکیا و ناوچەکە وەسفکرد.
باکرهان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتەکەیدا، ئاماژەی بە رەوشی پڕ لە گرژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و گوتی، ئەوان لە ناوەڕاستی پشێویداین، ئۆکراین لە جەنگدا دەسووتێت، غەزە لەژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدا خوێناوییە، عێراق لە نادیاریدایە، سوریا پارچەپارچە بووە و ئێران لە ناوەندی چەندین قەیرانی ئەمنیدایە.
گوتیشی، ئەوان ئێستا لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووییداین، یان دەتوانن پەیوەندی تورک و کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی نوێ بکەنەوە، یان هەموویان لەناو کارەساتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەناو دەچن.