50
زووم..
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئیسرائیل لە جەنگێکی سەختدا لە حەوت بەرە تێوەگلاوە و ئەم جەنگە لەلایەن ئێران و هێزە نزیکەکانییەوە دەستیپێکراوە.
نەتانیاهۆ هۆشدارییدا کە بەریتانیا، کەنەدا و فەرەنسا هیوا بە حەماس دەدەن کە دەوڵەتێکی فەڵەستینی دروستبکات و دووبارە هەوڵبداتەوە بۆ لەناوبردنی جووەکان.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشدارییدا کە کاتێک دەوڵەتێکی فەڵەستینی دروستدەبێت، ئێران توندڕەوەکان دەنێرێت و ئەوان دەسەڵات دەگرنەدەست، بۆیە ئەمە ئاشتییانە نابێت. گوتیشی، ئێستا رەنگە ئەم سەرکردانە پێیانوابێت کە ئاشتی بەرەوپێش دەبەن، بەڵام ئەوان حەماس بوێر دەکەن کە جەنگ بۆ هەتاهەتایە بەردەوامبێت.