42
زووم..
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی بۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین گەڕی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا، بە نێوەندگیری عومان گەیشتە رۆما.
عێراقچی پێش ئەوەی بەڕێکەوێت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس جەختی لەسەر دژایەتی تاران بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە و گوتی: بۆ پێنجەمین گەڕی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا سەردانی رۆما دەکات و دۆزینەوەی رێگەی گەیشتن بە رێککەوتن کارێکی ئاڵۆز نییە، بەڵام لەبارەی پیتاندن یۆرانیۆم لە ئاستی سفردا، رێککەوتنیان نییە و کاتی بڕیاردان گەیشتووە.
ئەم لێدوانە ئاماژەیەکی روونە بۆ هەڵوێستی دژبەری ئێران لە دانوستاندنەکاندا و ئاستی جیاوازییەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشاندەدات کە بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن پیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵ ناکەن.