زووم…
مەسرور بارزانی، لەمیانی سەردانەکەی بۆ واشنتن، لەگەڵ کریس رایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە، لە راگەیەندراوێکیشدا دەڵێ، وەزیری وزەی ئەمەریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ گرێبەستەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
بەگوێرە راگەیەندراوەکە، مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کردووە و ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانداوە، لە بواری وزە و پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.
دوای کۆبوونەوەکەی، مەسرور بارزانی بەشداریی پانێڵی وزەی کرد لە واشنتن و گوتی، گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە، هەڵوێستەکانی بەغدادش لەبارەیانەوە سیاسییە نەک یاسایی.
دوای پانێڵەکە، مەسرور بارزانی قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن گوێیان لە قسەی ئەرێنی و پشتیوانی ئیدارەی ترەمپ بوو لەبارەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و سەرجەم بوارەکانی دیکە.