289
زووم..
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری گەرمیان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو. بەوەش لە 24 کاتژمێری رابردوودا پێنج کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
زوومی گەرمیان گواستییەوە، لە نزیک گوندی قولەبەرزی سەر بە ناحیەی باوەنووری سەر بە قەزای کەلار، رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و سێ کەسی تێدا سوتان و گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی گەرمیان، ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و لەسەر پردی قولە بەرز کەوتووەتە خوارەوە و گڕی گرتووە.
بەوەش لە ماوەى 24 کاتژمێردا لە چوار رووداوى هاتوچۆدا لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش برینداربوون.