کلاودیۆ ماڕادۆنا ئەستێرەی یانەی نەورۆز، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، بەهۆی تووشبوون بە پێکان ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هاتووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەگەرێتەوە وڵاتی بەڕازیل.
ئەستێرەکەی نەورۆز ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشکنینی (MRI) پزیشکەکان پێیان گووتووە کە تووشی پێكان هاتووە لە ماسولکەکانی قاچیدا.
ماڕادۆنا لەوبارەیەوە دەڵێت، بەداخەوە ئەم وەرزە بۆ من کۆتایی هات، لەبەرئەوە دەگەڕێمەوە بۆ بەرازیل بۆ ئەوەی چارەسەر وهربگرم و بەهێزتر بگەڕێمەوە.
جێی ئاماژەیە ماڕادۆنا لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەگەڵ نەورۆز بەشداری لە 25 یاریدا کردووە، لەو ژمارە یارییەش توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات و پێنج ئەسێستیش بکات.
ماوەی سێ ساڵە ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانەی نەورۆز بەردەوامە لە یاریکردن و گرێبەستەکەشی هەتا ساڵی 2027 نوێ کردووەتەوە.