لیستى هەڵبژاردەى عێراق بۆ دوو یارى داهاتووى پاڵاوتنى مۆندیال بڵاوکرایەوە و پێش یارییەکانیش لیستەکە کەمدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/5/2025 ئەبراهام ئارنۆڵدى راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لیستى هەڵبژاردەکەى بۆ دوو یارى داهاتوو بڵاوکردەوە.
لیستەکە لە 30 یاریزان پێکهاتووە، بەڵام لە پێش یارییەکەى بەرامبەر کۆریاى باشور لە پاڵاوتنى مۆندیالى 2026، ژمارەى لیستەکە کەمدەکرێتەوە.
ئەبراهام ئارنۆڵد سوپاسى یەکێتى تۆپى پێى عێراقى کرد بۆ وەستاندنى یارییەکانى خولى ئەستێرەکانى عێراق و بەخشینى هەلێک بۆ ئەنجامدانى کەمپى راهێنان بۆ هەڵبژاردەى عێراق لە بەسرە.
ئارنۆڵد گوتى: بەپەرۆشم بۆ دەستکردن بە کار و بینینى یاریزانەکان لە کەمپەکەى بەسرە.
عێراق لە دوایین دوو گەڕى قۆناغى سێیەمى پاڵاوتنى مۆندیال رووبەڕووى هەڵبژاردەکانى کۆریاى باشور و ئوردن دەبێتەوە، کە پێنج و 10ى مانگى داهاتوو بەدواییەکدا لە شارى بەسرە و عەممانى پایتەختى ئوردن بەڕێوەدەچن.
لە ئێستادا عێراق لە پلەى سێیەمى ریزبەندى کۆمەڵەى دووەمى پاڵاوتنى مۆندیالدایە و بەجیاوازى خاڵێک لە دواى ئوردنى پلەى دووەم و بەجیاوازى چوار خاڵ لە دواى کۆریاى پێشەنگەوەیە.
لیستى هەڵبژاردەى عێراق:
گۆڵچى: جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، فەهد تالب
بەرگرى: رێبین سۆلاقا، ئاکام هاشم، سەعد ناتق، عەلى فائز، فرانس بترس، مەناف یونس، زەید تەحسین، حسێن عەلى، مستەفا سەعدون، میرخاس دۆسکى، ئەحمەد یەحیا
ناوەڕاست: سەجاد جاسم، ئیمار شیر، ئوسامە رەشید، ئەمیر عەمارى، حەسەن عەبدولکەریم، ئیبرایم بایش، مارکۆ فەرەج، عەلى جاسم، یوسف ئەمین، بیتەر گۆرگیس، مونتەزر ماجد، محەمەد قاسم
هێرشبەر: ئەیمەن حسێن، محەمەد جەواد، موهەنەد عەلى، عەلى حەمادى