زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بڕیاری خۆھەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرووپەکانی سوریاش دەگرێتەوە، رۆژانی داهاتووش هەستیار و یەکلاکەرەوە دەبن.
ئەردۆغان لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنقەرە لە رێگەی دامەزراوەکانییەوە چاودێری رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە و تێکەڵبوونی گرووپە چەکدارەکان بە سوپای سوریا دەکات، پێویستیشە حکومەتی سوریا هۆشیار بێت و سەرنجی لەسەر ئەو پرسە لانەبات.
بەگوتەی ئەردۆغان، تورکیا و ئەمریکا و سوریا و عێراق لیژنەیان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو چەکدارانەی داعش کە ئێستا لە زیندان و گرتووخانەکانن .
لەبارەی دۆخی نێوخۆی تورکیاش، ئەردۆغان گوتی، تورکیا پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختە نیە و خۆی ناخاتە نێو ئەو قەیرانەوە. بەڵام لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور پێکدەهێنرێت، ئەوەش بۆ بەرژەوەندی گەلی تورکیا دەبێت،نەک تاکە کەسێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، نیگەرانی بابەتی کاندیدبوونەوەی نیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا.