141
زووم..
دوای 10 مانگ لە کوشتنی ئاری چایچی، دادگاى سلێمانى سزاى لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی دەرکرد.
ئاکام عەبدوڵا، پارێزەرى کەیسى ئارى چایچى بە زوومى گوت، دواى پێنج جار لە دانیشتنى دادگاى سلێمانى لەسەر کەیسەکە، ئەمڕۆ دادگا بڕیارى سزای لە سێدارەدانى بۆ بكوژەکە دەرکرد.
پارێزەری دۆسیەکە گوتیشى، دادگا بڕیارى بێتاوانى بۆ تۆمەتبارى دووەم و هاوکاری بکوژ دەرکردووە، بۆیە کەسوکارەکەى ناڕازىن و تانە لە بڕیارى دادگا دەدەن.
شەوى ٢٧ـى تەمموزى ساڵى رابردوو، ئارى چایچى لە گەڕەکی راپەڕینى سلێمانی لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن کارمەندێکى کۆماندۆوە تەقەی لێکرا و کوژرا، هەروەها یەکێکی دیکەش برینداربوو.