زووم..
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من داوا لە مۆستا و فەرمانبەرانی دەکات لەماوەی 10 رۆژ فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
بەگوێرەی نوسراوێکی زانکۆی سلێمانی کە ئەمڕۆ بە واژۆی د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆکە دەرچووە و ئاڕاستەی هەر سێ فەرمانگەی یاریدەرانی سەرۆکی زانکۆ و گشت کۆلێژ و دامودەزگاکانی زانکۆ کراوە و وێنەیەکی دەست زووم کەوتوە، دەڵێت، فۆڕمی هەژماری منتان بۆ دەنێرن بەمەبەستی پڕکردنەوەی لەلایەن سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە نوسراوەکەیدا، مۆڵەتی 10 رۆژی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دیاریکردووە تا فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە و دواتر بدرێتەوە بە ژمێریاری فەرمانگەکە و کۆلێژەکانیان.
دوێنێش بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە نوسراو داوای لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەکانی سنورەکەی کرد فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە.