35
زووم..
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بەزوومی گوت، رۆژی 28ی ئەم مانگە کە دەکاتە 29 مانگی ذولقعدە دادگای باڵای شەرعیی سعودیە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەدات.
گوتیشی، ئەگەر دەرکەوت رۆژی دواتر یەکەم رۆژی مانگی ذولحجەیە، ئەوا رۆژی 6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەڵام ئەگەر دەرکەوت مانگی ذولقعدە 30 رۆژە و 29 نییە، ئەوا رۆژی 7ـی مانگی شەشی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان وەکو جەژنی رەمەزان نییە هەر وڵاتێک بە ئارەزووی خۆی یەکەم رۆژی جەژن دیاریبکات، بەڵکو بۆ دیاریکردنی جەژنی قوربان تەنها سعودیە دەتوانێت بڕیار لە دیاریکردنی بدات و دەبێت هەموو وڵاتێکی موسڵمان پێوەی پابەندبێت.